چاویار نیوز – بە پێی ئەم راپۆرتە، وەڵامەكە 10 خاڵ لەخۆ دەگرێت كە تێیدا “سەرەڕای رەتكردنەوەی ئاگربەست، جەخت لەسەر كۆتایی شەڕ بە رەچاوكردنی تێبینی و مەرجەكانی ئێران كراوەتەوە.
بە پێی راپۆرتەكەی ئیرنا، “ئەم وەڵامە كۆمەڵێك لە خواستەكانی ئێران لەوانە كۆتایی هێنان بە شەڕ لە ناوچەكە، داننان بە سەروەریی ئێران لە گەرووی هورمز، قەرەبووكردنەوە و نەهێشتنی ئابلۆقەكان.
هەواڵنێری رۆیتەرز ئەمرۆ رایگەیاند كە پاكستان گەڵاڵەیەكی دوو قۆناغی بۆ ئاگربەست و كردنەوەی گەرووی هورمز بە ئێران و ئەمریكا داوە.
كۆشكی سپی پاشنیوەرۆ ئەمرۆ رایگەیاند كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ئەو پێشنیارەی رەتكردوەتەوە
No Comment! Be the first one.