چاویارنیوز _ بەپێی ئەو زانیارییانەی کە (پێگەی تورکیا بە عەرەبی) بڵاویکردۆتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، پەیامێکی توندی بۆ هەندێ سەركردەی هەرێمی کوردستان ناردووە سەبارەت بە رۆژئاڤای کوردستان و دۆخی سوریا، لە پەیامەکەدا ئەردۆغان وتوویەتی “ئەگەر تورکیاش دەستتێوەردان لە رووداوەکانی سوریادا بکەین، ئەوا نابێت ئێوە دەستتێوەردان بکەن”.
پەیامەکەی ئەردۆغان دوای ئەوەدێت، هاووڵاتیانی تەواوی بەشەکانی کوردستان، رژاونەتەسەر شەقامەکان و پشتیووانیی رۆژئاڤا دەکەن، ژمارەیەکی زۆریش هاووڵاتی لەسنووری دەپەڕیونەتەوەو گەیشتوونەتە رۆژئاڤا.
ئەردۆغان پەیامی بۆ باشوور هەیە
بەگوێرەی پێگەیەکی میدیای تورکی کە پەخشی خۆی بە عەرەبی دەکات، تورکیا هوشیاریی بە ژمارەیەک سەرکردەی هەرێم داوە، دەستتێوەردان لە رۆژئاڤا نەکەن.
No Comment! Be the first one.