چاویارنیوز _ ماڵپەڕی بەغداد ئەلیوم، چەند دیپلۆماتکارێکی ئێرانی هەواڵەکەیان پشتڕاستکردۆتەوە، ئەمریکا بەنێوەندگیریی سوڵتاننشینی عومان، نامەیەکی ئاراستەی ئێران کردووەو داوای جارێکیتر دەستپێکردنەوەی دانوستانە تایبەتەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانیان پێشنیازکردووە.
ماڵپەڕەکە ڕایگەیاندووە، لە نامەکەدا سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، نەیشاردۆتەوە کە ویستی لێکتێگەیشتنی بۆ رێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ ئێران هەیە و کە ئەویش چارەسەركردنی كۆتایی پرسی بەرنامەی ئەتۆمیی تارانە
سەرەڕای چەندین دانووستان و ناکۆکیش، بەڵام عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران نایشارێتەوە کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دانوستاندنی بنیاتنەرانە، بەمەرجێک لایەنەکانی دیکە ئامادەی گفتووگۆی ڕاستەقینەبن لەسەر بنەمای ڕێزی دوولایەنە.
ئەمریکا نامەیەک ئاراستەی ئێران دەکات
لەنامەیەکدا کە ئەمریکا ئاراستەی ئێرانی کردووە، ویستی خۆی بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران دەربڕیوە.
No Comment! Be the first one.