چاویارنیوز _ رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ى ئهمریكى ویستی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی ئاشکراکردووە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و رایگەیاندووە، لەماوەی دوو مانگی داهاتوودا تەواوی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە خاکی سوریا دەکشێنێتەوە، بەم بڕیارەش، کۆتایی بەئامادەیی سەربازیی ئەمریکا دەهێنرێت کە زیاتر لە10 ساڵە لەو وڵاتەدا بوونی هەیە.
رۆژنامەکە بە پشتبەستن بە سێ لێپرسراوی ئەمریکی کە مەرجیان ئەوەبووە ناوەکانیان ئاشكرانهکرێت، زانیاریى گرنگیان داوە بە ڕۆژنامهكه و وتویانه: هەزار سەربازی ئەمریکی کە لە سوریا جێگیرکراون، بەشێوەی قۆناغ قۆناغ دەکشێنرێنەوە و سوریا بەجێدەهێڵن.
ئەمریکا هێزەکانی خۆی لە سوریا دەکشێنێتەوە
رۆژنامەیەکی بەناوبانگی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بڕیاری كۆتایی داوە لەبارەی کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا.
No Comment! Be the first one.