چاویارنیوز _ ئەمڕۆ لە کەناڵی “ABC NEWS” بڵاویکردەوە، بۆ ئاگابوون و دڵنیاییبوون لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل، نزیکەی 200 سەربازی ئەمریکا گەیشتوونەتە ئیسرائیل، بەپێی زانیارییەکانیش ئەم ژمارە سەربازە، ناوەندێکی هەماهەنگی دادەمەزرێنن بۆ سەرپەرشتیکردن و ئاگابوون لەجێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست، وەک لەهەواڵەکەی ئەو کەناڵەدا هاتووە، هیچ سەربازێکی ئەمریکی لەو 200 سەربازە ناچنە ناو غەززە.
بەپێی نەخشەی کارکردنەکە، ئەو 200 سەربازەی ئەمریکا، تایبەتمەند دەبن لە بواری گواستنەوە، پلاندانان، لۆجستی، ئاسایش و ئەندازیاریی و لەگەڵ تەواوی نوێنەر و دیپلۆماتکارانی وڵاتان کارەکانیان ڕادەپەڕێنن.
بڕیارە، ئەم هەنگاوە لە کۆتایی هەفتەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو راستەوخۆ راپۆرتەکانیان لەبارەی ئاگربەست دەنێرن بۆ براد کوپەر سەرپەرشتیاری هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمریکا 200 سەربازی ناردە ئیسرائیل
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، ئەمریکا 200 سەربازی خۆی بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات.

No Comment! Be the first one.