چاویارنیوز _ ئەمڕۆ وەفدی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە پێكهاتووە لە (پەروین بوڵدان)، (میتحات سانجار) و (ئۆزگور فایق ئەڕۆڵ)، سەردانی ئیمراڵی دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی میدیای تورکی، ئەم سەردانە بۆ بیروڕا گۆڕینەوەیە لەسەر بەردەوامیی پرۆسەی ئاشتیی لەو وڵاتە و هەروەها دۆخی سیاسی و سەربازیی سوریا، ئەوەش لەکاتێکدایە، دوایین سەردانی وەفدی (دەم پارتی) بۆ ئیمراڵی لە 17ی مانگی رابردوودا بووە.
پرسی ئاشتی لەگەڵ كورد لە توركیا، هەنگاوی دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی توركیایە كە خۆی دەستپێشخەری ئاشتی كردووە و هەر ئەویش باس لە ئازادكردنی ئۆجالان و دەمیرتاش دەکات لەگەڵ گەڕاندنەوەی ئەو بەرپرسانەی كورد كە لە پۆستی سەرۆكی شارەوانییەكان لادراون.
ئەمڕۆ دەم پارتی سەردانی ئۆجالان دەکات
بەپێی راگەیەنراوی دەم پارتی، ئەمڕۆ وەفدێکیان سەردانی دورگەی ئیمراڵی دەكات بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان.
No Comment! Be the first one.