چاویارنیوز _ گۆران ئیبراهیم ڕۆژنامەنووس ئەم وێنەیەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی بڵاوکردووەتەوەو ڕایگەیاندووە: ئەمە “بیت انون”ە و بەرهەمی جولەکە و هاوکارەکانێتی.
دەڵێت: جولەکە و هاوکارەکانی بە بەرچاوی جیهانی ئیسلامەوە بە ئێرەدا تێپەڕین.. ئەمە بەرهەمی دوا داهێنراوی تەکنەلۆژیی و دوا چەمکەکانی بواری مافەکانی مرۆڤە..
وتیشی: ئەمەیە شوێندەست و شێوازی شەڕی ئەو بونەوەرەی قورئانی پیرۆز ناساندوویەتی.
باس لەوەش دەکات، ئەم وێنەیە هەریەک لە کەناڵی جەزیرەی عەرەب و ئەنادۆڵی تورکیی وەک شۆکهێنەر بڵاویانکردەوە، بەڵام نە جیهانی عەرەبیی ئیسلامیی و نە تورکیا نەیانتوانیوە جیهان لەو مەرگەساتە بێوێنەیەی غەززە بەخەبەربهێنن.
ڕاشیگەیاندووە، سەرزەوی شەڕی تری تیایە لەئێستادا، بەڵام هیچ دەستێ بەمجۆرە دەستی ڕق و وێرانکاریی نیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە نە قورئان دەخوێنینەوە.. نە وێنەکان دەخوێنینەوە..
ئێمە نە قورئان دەخوێنینەوە.. نە وێنەکان دەخوێنینەوە..
ئەمە “بیت حانون”ە
ئەمەیە شوێندەست و شێوازی شەڕی ئەو بونەوەرەی قورئانی پیرۆز ناساندوویەتی.

No Comment! Be the first one.