چاویارنیوز _ دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستیی توركیا (مەهەپە) دەڵێت: کورد نەتەوەیەکی کۆنن و دەبێت مافیان هەبێت لە تورکیا و سوریای یەکپارچەدا.
وتیشی: لای خۆمانەوە گوێ بەدەنگە ناڕازییەکان نادەین کە دژی رێککەوتنەکانن و پێویستە ئەو رێککەوتنانە جێبەجێبکرێن لەپێناو سەقامگیری تورکیا.
لەبارەی سەرکردە زیندانیکراوەکانی کوردەوە رایگەیاند: بڕیاری ئێمە روونە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە مافی هیوا “ئازادکردنی مەرجدار” سودمەنددەبێت، ئەحمەد تورک و هاوڕێكانی دەگەڕێنەوە بۆ مومارەسەکردنی دەسەڵاتی خۆیان، سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاددەکرێت و دەگەڕێتەوە ناو ماڵ و منداڵی خۆی.
باخچەلی باس لە ئازادکردنی ئۆجەلان و دەمیرتاش دەکات
سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا باس لەوەدەکات، پێویستە کورد مافی هەبێت و سەرکردەکانیشیان ئازاددەکرێن.
No Comment! Be the first one.