چاویارنیوز – لهو ڕاگەیەندراوهدا ئاماژه بهوهكراوه، هێزەکان توانیویانە لەبۆسەیەکدا دەست بەسەر بارێکی چەکدا بگرن کە جۆرەها چەکی سوکو قورسی تێدابوە، ئەو ئۆپەراسیۆنە تەنها بەدەستبەسەرداگرتنی چەکەکان کۆتایی نەهاتوە، بەڵکو هێزە ئەمنییەکان توانیویانە سەرجەم ئەو تۆمەتبارانەش دەستگیربکەن کە لەپشت پرۆسەی گواستنەوەى ئهو چهكانهوه بون.
وهكو پاسهوانى سنورى ئێران دهڵێت، “ئەوەی ئەم بارە چەکە لەهەوڵەکانی پێشوو جیادهكاتهوه ئهوهیه، چەکی قورسى تێدابوه وهك، 10 گوللە موشەکی RPG-7 کە وەک چەکی تێکشکێنەری زرێپۆشو سەنگەرەکان ناسراوە، لهگهڵ 11 دەمانچەی جەنگیو دوو چهكى جۆرى ڕاو، لهگهڵ 549 فیشەکو 18 مەغزەنی ئامادەکراو”.
سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، هێنانە ناوەوەی ئەو بڕە چەکە لەمکاتەدا، ئاماژەیە بۆ هەوڵی گروپە چەکدارەکان بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوخۆییو ناوچەی باشوری ڕۆژهەڵاتیش كه بریتین له(سیستانو بەلوچستان) بەهۆی هاوسنوری لەگەڵ پاکستانو ئەفغانستاندا، هەمیشە وەک ناوچەیەکی سور بۆ ڕوبەڕوبونەوەی قاچاخچێتیو گروپە ئۆپۆزسیۆنە چەکدارەکان دەمێنێتەوە.
وهكو فەرماندەیی پاسەوانی سنورى ئێران ڕونیكردوهتهوه، لەئێستادا تۆمەتبارەکان ڕادەستی لایەنە دادوەرییەکان کراونو لێکۆڵینەوەی وردتر بەردەوامە بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەی سەرەکیی ناردنی ئەو چەکانە بۆ ناو خاكى ئێران.
No Comment! Be the first one.