چاویارنیوز – لەسەرەتای دروستبونی جەنگ و جینۆسایدی غەزەوە، گەلی کورد بەشدارییەکی زۆر باش و گەورە و فراوانی هەیە لە ناردنی کۆمەکی دارایی بۆ دانیشتوانی کارەساتباری غەزە، بۆ ئەم کارەش بڕیارێکی راست و رەوانیان دا ، ئەو ڕێکخراوە خێرخوازییانەیان راسپارد کە ئەزمونی متمانە و شەفافییەتیان لە ئاستێکی بەرزدایە، وەک ( ڕێکخراوی رابیتەی مرۆیی، بەختەوەری، بەخشین، هانا، زاد)، لە لایەکی تریشەوە لەسەر ئەرزی مەیدان لە غەزە، ڕەنگدانەوەی بەرهەمی بەخشینی خێرخوازانی کوردستان دیار و بەرچاوە.
وەک زۆر جاری تر لێرە و لەوێ هەندێ دەنگی کزۆڵ و لەرزۆک لە بری خۆشحاڵ بوون بەم کەمپین و بەدەمەوە هاتنە لە کوردستان و دیمەنی جوانی تابلۆی ئاڵای کوردستان و ڕۆلەی کوردی نەوەکانی سەلاحەدینی ئەیوبیی کوردی لە ناو غەزە پەست و نیگەران بوون.
ئەمجارە کوردایەتیمان پێدەفرۆشنەوە!!، باشە ئیمەی کورد خۆمان گرفتمان زۆرە بۆچی هاوکاری عەرەب بکەین؟
من لێرەدا باسی ئەو هۆکارانە ( ئاینی ، مرۆڤایەتی، نەتەوەیی…. هتد) ناکەم، کە چەند ئەرکی سەرشانمانە و باشە لە بەشداریکردنمان لەم هاوکارییەدا( ئەوە بۆ دەرفەتێکی تر) بەڵام تەنها وەلامی باسی کوردایەتیەکە دەدەمەوە:
ئەرێ گەلۆ :
١- ١٩٩٢ تا ٢٠٠٥ ، جەولەکانی شەڕی براکوژی؟ چەند منداڵتان بێباوک کرد؟ چەند ئافرەتتان بێوەژن کرد؟ چۆن کوردستانی دابەشکراوتان بۆ دوو دەڤەری تر دابەشکرد؟
لەو کاتەوە تا ئێستاش ریکخراوی ئیسلامییەکان بە هاوکاری خێرخوازانی عەرەب ئاستی شەعبی – میللی -نەک حکوماتی عەرەبی، لە وڵاتەکانی( قەتەر، ئیمارات، کوەیت، بەحرەین، سعودیە) لە ڕێگای ریکخراوەکانی ( رابیتە و ئیغاسە و نەدوە و سەلام ) ەوە لە زەمەنی گرانی و گەمارۆی ئابوریدا ،کەفالەتی ئەو هەزاران بێباوکانەیان کرد کە بەدەستی کورد شەهید کرابوون بەداخەوە!!.
٢- تەنها لە ڕێکخراوی رابیتەی مرۆیی ١٢٠٠ پرۆژەی ئاوەدانکردوەمان پێشکەشی کوردستان کردووە لە ( مزگەوت، نەخۆشخانە، بنکەی تەندروستی، پرۆژەی ئاوی خواردنەوە و بیری ئاو….هتد) هەموی بە سپۆنسەری خێرخوازانی گەلی عەرەب بوو لەو ولاتانەی لە سەرەوە ناویان هاتووە لەگەل خێرخوازانی تر لە ئەوروپا و ئەمریکا.
بۆ گەواهیدی ئەم زانیارییانە، ئیستاش سەیری بنکەی تەندروستی سەلاحەدینی ئەیوبی ناو زانکۆی سلێمانی و نەخۆشخانەی هێڤی دهۆک بدە، مزگەوتی سەواف لە هەولێر و مزگەوتی گەورەی چەمچەماڵ و تابلۆی مزگەوت و پرۆژەکانی تری ئااەدانکردنەوەی کوردستان ببینە.
٣- ئەوەی هاوسۆز نەبوو لەگەڵ کێشەی رەوای گەلی کورد، حەقی خۆمانە گلەیی لێدەکەین ،شەرمەزارمان کردوە و دەیکەین، بەڵام ئەوانە رژێمە دیکتاتۆرەکانی ناوچەکە بوون نەک گەلەکانیان، ئیستا دەبینین ئەو رژێمە دیکتاتۆرانە بۆ گەلی خۆشیان لە غەزە هیچیان پێناکرێت!!، ئێمەش هاوکاری گەلی غەزە دەکەین نەک حکومەتی فەلەستین، هەروەک چۆن هاوکاری برا کوردەکانمان بوین لە باکور و ڕۆژ ئاوا و ڕۆژهەلات.
ئەوانەشی هەر رەخنە دەگرن و کوردایەتی دەفرۆشنەوە، نەمانبینی لە هیچ کاتی خۆشی و ناخۆشیدا هەلوێست و بەرهەمێکیان هەبێت، کورد گوتەنی( وەستای قسان و کۆڵەواری دەستان).
ئەم باسە زۆری تری دەوێ ، جارێ ئەوەندە بەسە..
حسێن شێخ نەجمەدین قەرەداغی:
بۆچی هاوکاری غەزە دەکەین؟ بۆچی هەندێک دەنگی لەرزۆک کوردایەتیمان پێ دەفرۆشنەوە؟
ئەوانەشی هەر رەخنە دەگرن و کوردایەتی دەفرۆشنەوە، نەمانبینی لە هیچ کاتی خۆشی و ناخۆشیدا هەلوێست و بەرهەمێکیان هەبێت، کورد گوتەنی( وەستای قسان و کۆڵەواری دەستان).

No Comment! Be the first one.