چاویارنیوز – ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، کێشەی غەززە و فەڵەستین چووەتە سەرو کێشەی ئاین و نەتەوەو ئایدۆلۆجیاوە!
عومەر گوڵپی ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمڵی دادگەری ڕایگەیاند: بۆ ئەوەی هەست بە ئازاری ئەو گەلە بێکەسە بکەیت کە بە چەکی برسیکردن و بۆمباران و دڕندانەترین شێوە جینۆساید دەکرێت، پێویست ناکات مسوڵمان یان عەرەب بیت، تەنها پێویست دەکات “مرۆڤ” بیت!
وتیشی بەخشین و چاکەو هاوکاری و پشتیوانی خەڵکی کوردستان بۆ گەلی برسیکراوی فەڵەستین و غەززە، هەستی شانازیکردنی بە کوردستان و گەلی کوردی چەند هێندەی تر بەهێزکردین، ئافەرین نەوەکانی سەڵاحەدینی ئەیوبی، ئەی ئەوانەی هیچ تۆمەتێک ساردی نەکردنەوە تا بیسەلمێنن بە ڕاستی میللەتێکین دینداری و مرۆڤبوون لە خوێنماندا دێت و دەچێت
عومەر گوڵپی:
بۆ ئەوەی هەست بە ئازاری غەززە بکەیت تەنها پێویستە “مرۆڤ” بیت!
هاوکاری و پشتیوانی خەڵکی کوردستان بۆ گەلی برسیکراوی فەڵەستین و غەززە، هەستی شانازیکردنی بە کوردستان و گەلی کوردی چەند هێندەی تر.

No Comment! Be the first one.