چاویارنیوز _ میدیاکان بڵاویانکردەوە، جۆرجی میلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە: سکاڵایەک لە دژی ئەو و دوو وەزیری کابینەکەی لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی تۆمارکراوە، ئەوەش بە تۆمەتی هاوکاریکردن لە جینۆسایدی غەززە.
میلۆنی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی تەلەڤزیۆنی حکومی (ڕای) ڕایگەیاند: سکاڵاکە گویدۆ کرۆزیتۆ وەزیری بەرگریی ئانتۆنیۆ تایانی وەزیری دەرەوە دەگرێتەوە، ئاماژەی بەوەشدا، کە پێیوایە ڕۆبێرتۆ سینگۆلانی، سەرۆکی گروپی بەرگریی لیۆناردۆ، بە هەمان شێوە ڕووبەڕووی دادگایی دەبێتەوە.
بەهۆکارێکی سەیر جۆرجی میلۆنی دەدرێتە دادگا
بەپێی زانیارییەکان، بە تۆمەتی هاوکاریکردن لە جینۆسایدی غەززەدا،سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، ڕەوانەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەکرێت.

No Comment! Be the first one.