چاویارنیوز _ بوڵەنت ئارنچ ڕاوێژکاریی پێشووی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا، لە زیندانی ئەدێرنە سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپەی کرد و ئاماژەی بە پرسی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشی کرد، لەبارەی بۆچوونی دەوڵەت باخچەلی کە پێشتر وتبووی “ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش خۆشی و خێروبێرە بۆ تورکیا”، بەوهۆیەشەوە ڕووبەڕووی هێرشی ئەردۆغان بوویەوە و ناچار دەستی لە ڕاوێژکاریی کێشایەوە.
بوڵەنت ئارنج پشتبەست بە هەوڵەکانی دەوڵەت باخچەلی بۆ پڕۆسەی چارەسەریی و پرسی ئازادیی دەمیرتاش، داوای ئازادی سەلاحەدین دەمیرتاشی کرد.
ئەوەش لە کاتێکدایە پاش ڕەتکرنەوەی تانەی تورکیا لەلایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاوە، چاوەڕوانی ئازادبوونی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکرێت بەم زووانە…
بەهۆی ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاشەوە ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان دەستیلەکارکێشایەوە
ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاشی کرد لە زیندان، بەهۆی هەوڵەکانیشی بۆ ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، دەستی لەکارکێشایەوە.
No Comment! Be the first one.