چاویارنیوز – بەپێی ئامارێکی رۆژنامەی (واشنتۆن پۆست)ی ئەمریكی، کە پشتی بەستووە بە چەنین سەرچاوەی جیهانی، بڵاویكردەوە، بەرپرسانی تەندروستیی ئەمریكا پێیانوایە ڤاكسینی كۆڤید-19 هۆکاری مردنی 25 منداڵە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پێدەچێت لێكۆڵینەوەكانی ئەو سەرچاوانە لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانە بووبێت كە پێشكەش بە سیستمی راپۆرتكردنی رووداوە نەرێنییەكانی ڤاكسینی فیدراڵی كراوە، كە ڕاپۆرتی پشتڕاست نەكراوەی كاریگەرییە لاوەكییەكان یان ئەزموونی نەرێنی لەگەڵ ڤاكسینەكان لەخۆدەگرێت.
لای خۆیەوە، ئاژانسی رۆیتەرزیش، لە زاری بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستی ئەمریكا پشتڕاستی كردووەتەوە، كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا و سەنتەری كۆنتڕۆڵكردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان، بە بەردەوامی شیكاری سیستمی راپۆرتكردنی رووداوە نەخوازراوەكانی ڤاكسین و داتاكانی تری چاودێریكردنی سەلامەتی دەكەن. وەزارەتەكە دەڵێت: تا ئەو كاتەی داتای سەلامەتی ڤاكسینەكە ئاشكرا دەكرێت، پێویستە ئەم بابەتە بە تەنها بە قسە و باسێك هەژمار بكرێت.
لە ئەمریکا؛
بەهۆی ڤاكسینی كۆڤید-19ەوە، 25 منداڵ مردوون
بەرپرسانی تەندروستیی ئەمریكا پێیانوایە ڤاكسینی كۆڤید-19 هۆکاری مردنی 25 منداڵە، بەڵام تا ئەو كاتەی داتای سەلامەتی ڤاكسینەكە ئاشكرا دەكرێت، پێویستە ئەم بابەتە بە تەنها بە قسە و باسێك هەژمار بكرێت.
No Comment! Be the first one.