چاویارنیوز _میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا، بڕیاریداوە مورا نامدار ئه‌مریکییه‌کی به‌ڕه‌گه‌ز کورد بۆ پۆستی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک کاندیدبکات.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى ئه‌مریكا ده‌ڵێن: ئیداره‌ی نوێی ترەمپ باوه‌ڕی به فره‌یی کەلتوریی له سیاسهتو دیپلۆماسی و کرانەوەی زیاتر هه‌یه و مورا نامدار لینکێکی باش و قوڵ لەگەڵ کوردستان دروست دەکات.
بەبۆچوونی شارەزایانیش، کاندیدکردنی کچە کوردێک بۆ کورد و هەموو کۆچبه‌ران، هەنگاوێکی باشە، چونکه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که فرەیی هاوبه‌ش ده‌توانێت ببێتەه هۆی هێزو داهێنان لە ئیدارەکەی ترەمپدا.
تره‌مپ کچە کوردێک كاندید دەکات
مورا نامدار کچە کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و بڕوانامه‌كانى ماسته‌ر له‌كاروبارى ده‌وڵه‌ت‌و بڕوانامەی دکتۆراشى هه‌یه له‌یاسادا له‌زانكۆى ئه‌مریكى له‌واشنتۆن دى سى، خوێندوویەتی و سەرنووسەر و دامەزرێنەری گۆڤاری "یاسای ئاسایشی نیشتمانی"ی زانکۆی ئەمریکییە، لەئێستادا وه‌ك یه‌كێك له‌ڕاوێژکاره باڵاكانى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کارده‌كات، لەئێستادا ئیدارەی ترەمپ کاندیدی کردووە بۆ یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی نزیک.
No Comment! Be the first one.