چاویارنیوز – لە کاتێکدا بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی جەخت لەسەر مافی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە خاکی ئەو وڵاتە دەکەن، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا جارێكی جەختیكردەوە: واشنتۆن رێگە بە تاران نادات لەناو وڵاتەکەیدا پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم ئەنجامبدات.
ترەمپ، لە لێدوانێکی کورتدا، لەناو فڕۆکەکەی لەوەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە قسەكانی رابەڕی باڵای ئێران كە وتی، دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابن، رایگەیاند: “نابێت پیتاندن بكەن، ئەگەر پیتاندن بکەن، ناچارین جوڵە بكەین و رێگەیەكی جیاواز بگرینەبەر”، وەك ئاماژەیەك بۆ ئاڕاستەیەکی دوور لە دانوستانەکان، بەبێ ئەوەی دیاری بکات کە ئەو ئاڕاستەیە چی دەبێت.
ترەمپ، لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە، ئارەزووی ئەوە ناکات ئەنجامی بدات بەڵکو ناچار دەبێت، لە کۆتاییدا وتی: “هیچ بژاردەیەکی ترمان نابێت… رێگە بە پیتاندن نادەین”.
ئەم لێدوانانەی ترەمپ، دوای دوو رۆژ دێت لە رەتکردنەوەی پێشنیازی ئەمریکا لەلایەن تارانەوە سەبارەت بە پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم، كە تیایدا ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی رابەڕی باڵای ئێران جەختیكرد، تاران دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت.
ترەمپ: رێگە بە ئێران نادەین پیتاندنی یۆرانیۆم ئەنجامبدات
نابێت پیتاندن بكەن، ئەگەر پیتاندن بکەن، ناچارین جوڵە بكەین و رێگەیەكی جیاواز بگرینەبەر.

No Comment! Be the first one.