چاویارنیوز _ ئهندامی رێكخراوى سى پى تى ئهمهریكى رایگهیاند، توركیا سهدان سهربازى خۆى له ههرێمى كوردستان دابهزاندووه و رێگرى له گهڕانهوهى گوندنشینانیش دهكات.
کامەران عوسمان ئەندامى رێکخراوى سی پی تى ئەمەریکى رایگهیاند: سەرەتا سەربازەکان لەڕێگەی چەند کۆپتەرێکەوە لەسەر چیای (سیارا ستەورێ) جێگیرکران و بارەگایەکی سەربازیان لەسەر چیاکە دروستکردووه.
باسى لهوهشكرد، لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەشەوە، سەربازەکان دەستیانکرد بە کێوماڵکردنی تەواوی گوندەکانی دەڤەری گولی و هاتن و چوونی ناو گوندەکان بە تەواوی قەدەغەکراوه.
ئەوەشی خستەڕوو، سەربازەکان لە گوندی (کەشان)ەوە بەرەو گوندی (بانکێ) رۆشتن و بازگەی هێزی پاراستنی سنوری عیراقیان تێپەڕاند و دواتر بەرەو گوندەکانی (شلین، شیلانێ، بانکێ، لێهڤانێ، ئەڤلەهێ و پیربلا) بەردەوامیان بە کیوماڵکردنەکەیاندا.
وتیشى، سوپای تورکیا مەبەستیەتی لەڕێگەی ئەم ئۆپەراسیۆنەوە، رێگری لە گەڕانەوەی گوندنشینان بۆ سەر گوندەکانی خۆیان بکات و پڕۆژەی دروستکردنی (ناوچەی دابڕ) لە گوندەکانی سەرسنوور لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جێبەجێبکات و بەتەواوی هەژمونی سەربازی خۆی لە ناوچەکەدا بسەپێنێت.
ئهندامی رێكخراوى سى پى تى ئهمهریكى:
توركیا سهدان سهربازى له ههرێم دابهزاندووه
لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەشەوە، سەربازەکانی تورکیا دەستیانکرد بە کێوماڵکردنی تەواوی گوندەکانی دەڤەری گولی و هاتن و چوونی ناو گوندەکان بە تەواوی قەدەغەکراوه.

No Comment! Be the first one.