چاویارنیوز ـ جەنگیز چاندار کەسایەتی ناسراوی بواری ڕاگەیاندن و سیاسەت، ئەندامی پەرلەمانی تورکیایە لەسەر لیستی ( دەم پارتی)، دەڵێ : ئەگەر ئەنقەرە بەردەوام بێت لە هەڵوێستی دوژمنکارانە بەرامبەر بە مەزلوم عەبدی و هێزەکانی پارتی دیموکراتی گەلان و کورد، لە هەمان کاتدا پشتیوانی بێ مەرجی بۆ ئەحمەد شەرع بکات، لە سوریا خۆی زیاتر پەراوێز دەخات و دەکەوێتە دواوەی ئەمریکا و فەرەنسا.
باس لەوەش دەکات: ئەردۆغان بەو هەڵوێستانەی ڕەوایەتی پرۆسەی ئاشتی تورکیا لەگەڵ کورد دەخاتە مەترسیی.
وتیشی: ئەگەر دوژمنایەتی و دژایەتی ئێستای تورکیا نەبوایە بەرامبەر بە رۆژئاوا، ئێستا دیمەشق دانی بە ئیدارەی خۆسەری و تەنانەت فیدرالیزمیش دەنا.
تورکیا بەردەوامە لەهەڵوێستی دوژمنکارانەی
جەنگیز جاندار پێیوایە، ناکرێت ئەردۆغان لە سوریا دژی کورد بێت و لە تورکیاش باسی پرۆسەی ئاشتی بکات.

No Comment! Be the first one.