چاویارنیوز _ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەدیدارێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: پێویستە رێککەوتنی ئاگربەست لە سوریا درێژبکرێتەوە.
جەختیش لەوە دەکاتەوە، پێویستە زیندانیان و دەستگیرکراوانی داعش، لە سوریاوە بۆ عێراق بگوازرێنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەدوای ئاڵۆزییەکانی سوریاوە، ژمارەیەکی زۆر زیندانیکراوی داعش کە عێراقین، لە گرتووەخانەکانی ژێردەسەڵاتی هەسەدە کەوتوونەتە دەست سوپای سوریا و دواتریش ڕادەستی عێراق کراونەتەوە.
تورکیا داوای درێژکردنەوەی ئاگربەست دەکات
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت: تائەو کاتەی زیندانییەکانی داعش لە سوریاوە دەگوێزرێتەوە بۆ عێراق، پێویستە ئاگربەستی نێوان هەسەدە و سوپای سوریا درێژبکرێتەوە.
No Comment! Be the first one.