چاویارنیوز _ ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتیی پارتی یەكێتیی دیموكراتی پەیەدە ڕایگەیاند: بەپێداگریی زۆری توركیاوە، دیمەشق بەنیازی ئەوەیە رێككەوتنی 10ـی ئادار لەگەڵ هەسەدە هەڵبووەشێنێتەوە.
ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتیی پارتی یەكێتیی دیموكراتی پەیەدە وتیشی: ئەو دەسەڵاتەی ئێستا لە دیمەشق هەیە، دانوستانەكانی پاریس كە بڕیاربوو لە نێوان مەزڵوم كۆبانێ و ئەحمەد شەرع بەڕێوەبچێت بە ئەنقەست هەڵوەشاندووەتەوە و ئەوەش ئاماژەی روونە كە ئامادە نین پابەندنی رێككەوتنەكە بن و بەوەش هەوڵی پاشەكشێ بە كورد دەدەن.
باسی لەوەشکردووە، هەوڵەكانی دەسەڵاتی ئێستای دیمەشق دژی پێكهاتە جیاوازەكانی سووریا دەریدەخات كە درێژەپێدەری سیاسەتەكانی رژێمی پێشووی سووریایە و ئامادە نییە رەچاوی مافەكانی كورد و پێكهاتەكانی تری سووریا بكات.”
ساڵح موسلیم:
تورکیا فشار لە سوریا دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ کورد
ساڵح موسلیم ڕایگەیاند: ئەو دەسەڵاتەی ئێستا لە دیمەشق هەیە، دانوستانەكانی پاریس كە بڕیاربوو لە نێوان مەزڵوم كۆبانێ و ئەحمەد شەرع بەڕێوەبچێت بە ئەنقەست هەڵوەشاندووەتەوە.

No Comment! Be the first one.