چاویارنیوز _ دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە، سەرەڕای هەوڵەکانی لەبارەی پرسی ئاشتی، بەڵام زۆر بەڕاشکاوانە هەڵوێستە پڕ لە دژایەتییەکانی خۆی بۆ خوێندن بە زمانی کوردیی دەردەبڕێت و دەڵێت: تائەندازەیەک قسەکردن بە زمانی دایک شتێکی ئاسایییە، بەڵام خوێندن بە زمانی کوردی لەدەرەوەی زمانی تورکی، ئەوە هێڵی سوورە و واتا پارچەپارچەکردنی خاکی تورکیا.
چاودێرانیش دەڵێن، سەرەڕای بوونی پرسی ئاشتی لەتورکیا، بەڵام هێشتا مەهەپە مەترسیی گەورەیە بۆ سەر مافی کورد و زمانی کوردی، چونکە مەهەپە پێیوایە: فرەزمانی لە تورکیادا، دواجار دەبێتەهۆی دابەشبوونی وڵات.
تورکیا ڕێگرە لە بەڕەسمیبوونی زمانی کوردی
دەوڵەت باخچەلی کە بە هەڵسوڕێنەری پرسی ئاشتی دادەنرێت، ڕایگەیاندووە: بەڕەسمیکردنی زمانی کوردی؛ واتا پارچە پارچەکردنی دەوڵەتی تورکیا و بەهیچ شێوەیەک ئەوە قبوڵکراونییە زمانێکیتر هەبێت لەئاستی زمانی تورکیدا.
No Comment! Be the first one.