چاویارنیوز _ تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) تویتێکی بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە بڵاوکردۆتەوە و دەنووسێت: مانگی رەمەزان تەنها مانگێک نییە بۆ خۆگرتنەوەمان لە خواردن و خواردنەوە لە بەیانییەوە تا ئێوارە، بەڵکو بۆئەوەشە رۆحەکانمان پڕ وزە بکەین و لە رێگەی دەربڕینی هاوسۆزی، سەبر و تێگەیشتنی زیاتر بەرامبەر بە یەکتر خۆمان تێربکەین.
تۆم باراک باس لەوەشدەکات، با رۆژووەکانمان تەنها بە خورما و ئاو نەشکێنین، بەڵکو بە ئاماژە و نییەتی نیازپاکی، هەوڵی تۆکمەکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانمان بدەین
تۆم باراک باسی خورما دەکات لە رەمەزاندا
نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا پۆستێکی بڵاوکردۆتەوەو باس لەوە دەکات بەنێتی چاکەوە رۆژووەکانمان بشکێنین.
No Comment! Be the first one.