چاویارنیوز _ میدیای رەسمیی سوریا بڵاویکردەوە، جارێکیتر شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق و درووزەکان لە پارێزگای سوەیدا روویدا.
بەپێی هەواڵی تەلەفزیۆنی رەسمیی سوریا، بەهۆی هێرشی چـ.ـەکدارانی درووز لە دەورووبەری پارێزگای سووەیدا، 3 ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ برینداربوون.
هەرلەوبارەیەوە، فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی لە سووەیدا رایگەیاندووە، هێزەکانی حکومەت بە چەکی قورس، هاوەن و دۆشکە ناوچەکانی رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوای شاری سووەیدایان کردۆتە ئامانج.
جارێکیتر شەڕی سووەیدا روویدایەوە
دوای کۆتاییهاتنی شەڕی دیمەشق و کورد، جارێکیتر شەڕی دیمەشق و دروزەکانی ئەو وڵاتە سەریهەڵدایەوە.
No Comment! Be the first one.