چاویارنیوز _ ئاژانسی “AFP”ی فەرەنسی ڕایگەیاند: فەرمانی دەستگیرکردنەکەی دادگای فەرەنسا پەیوەندی بە هێرشێکی کیمیاییەوە هەیە کە پێشتر رژێمی پێشوی سوریا، بۆ سەر هەردوو ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات و دوما لەنزیک دیمەشق ئەنجامداوە، کە بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی سەدان کەسی سڤیل بەهۆی غازی سارینەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر هەمان دادگا دوو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشوی سوریا دەرکردبوو، کە یەکێکیان لە 20ی شوباتی 2025 و ئەوەی دیکەشیان لە 19ی ئاب دەرچوون.
جارێکیتر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەرچوو
دادگایەکی ئەوروپی، بۆ جاری سێیەم فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەشار ئەسەد دەرکرد، ئەوەش بەتۆمەتی ئەنجامدانی هێرشی کیمیایی و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە سوریا.
No Comment! Be the first one.