چاویارنیوز _ هەردوو ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ و پرۆژەی پشتیوانی لە کەیسەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا و کۆمیسیۆنی نێونەتەوەیی مافناسان، لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێن: بۆئەوەی بەتەواوی شەڕ لەتورکیا کۆتایی بێت و تورکیا بگاتە ئاشتییەکی هەمیشەیی، ئەوا پێویستە ڕیفۆرمێکی یاسایی لە تورکیادا ئەنجام بدرێت.
ڕاشیانگەیاندووە، لەپێناوی بەردەوامبوونی ئاشتی لە تورکیادا، تەنها ئەوەندە بەس نییە چەکەکان بێدەنگ بکرێن، بەڵکو پێویستە هەموو یاساکانی دژی کورد و دژی هەر جۆرە پەگیرکردنێک هەموواربکرێنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش چوار ڕیفۆرمی سەرەکی پێشنیارکراون: هەمووارکردنەوەی یاساکانی دژە تیرۆر و لابردنی ئەو خاڵە نایاساییانەی ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیران و پارێزەران دەکاتە ئامانج. هەروەها کۆتاییهێنان بەو پەستان و پاڵنەرانەی دەوڵەت دەیخاتەسەر سیاسەتمەدارە هەڵبژێردراوەکان و لەگەڵ ڕەخساندنی مافی گردبوونەوەی ئاشتییانە مسۆگەر بکرێت، دواتر ڕێکارەکانی خۆپیشاندان و دەستتێوەردانی پۆلیس، هەمواربکرێنەوە. پێویستە دان بە (مافی هیوا)دا بنرێت، پێویستە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری بەهێز بکرێت و میکانیزمی لێپرسینەوە لە پێشێلکارییەکانی ڕابردوو دابنرێت.
داوای هەموارکردنەوەی یاساکانی دژی کورد لە تورکیا دەکرێت
دوو ڕێکخراوی ناسراوی جیهانی داوایان لە کۆمیسیۆنی ئاشتی کرد کە ڕیفۆرمی یاسایی و دادپەروەریی بەرفراوان بەدی بهێنێت.
No Comment! Be the first one.