چاویارنیوز _ ئاژانسی هەواڵی سانا، پشتبەست بە سەرچاوەیەکی ئەمنیی سوری، دەڵێت: لە نزیک شاری تەدمور، تەقە لە کاروانێکی سەربازیی ئەمریکی – سوری کراوە کە لە گەڕانێکی هاوبەشدا بوون، بەهۆی هێرشەکەوە دوو سەربازی سوری و چەند سەربازێکی ئەمریکی بریندار بوون، تەقەکەرەکەش کە ئەندامێکی داعش بووە، کوژرا، دوای ڕووداوەکەش فڕۆکەی سەربازی و هەلیکۆپتەرەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی چڕ لە ئاسمانی ناوچەکە بوون و چاودێریی ناوچەکەیان کردووە.
دوای ڕووداوەکەش، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕووداوەکە دەربڕی.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە، لە پێگەی ئێکس بڵاویکردەوە، بەداخین بۆ کوژران و برینداربوونی ژمارەیەك ئەندامی ئاسایشی گشتی و سەربازانی ئەمریکی، بەهۆی رووداوێکی تەقەکردن لە بیابانی سوریا لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا. وتیشی: زیادبوونی ئەم هێرشانە پێویستی بە ویستی زیاتر و هەوڵی هاوبەشە لەسەر ئاستی نیشتمانی لە پرۆسەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و شانەکانی.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا) بڵاویکردەوە، هێرشەکە بۆسەر هێزێکی هاوبەشی هێزەکانی سوریا و ئەمریکابووە و دوو سەربازی ئەمریکا کوژراون و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون و هێرشکارەکەش کوژرا.
دوو سەربازی ئەمریکا لە سوریا کوژران
لەهێرشێکدا، دوو سەربازی ئەمریکی و وەرگێڕێکی مەدەنی ئەمریکی کوژران و سێ ئەندامی دیکەی خزمەتگوزاری برینداربوون.
No Comment! Be the first one.