چاویارنیوز _ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی “تورکیا” و کەناڵی تەلەفزیۆنی TGRTی تورکی رایگەیاندووە، دۆسێی هاتنی بەشار ئەسەد بۆ وڵاتەکەمان، ماوەیەكی زۆر داخراوە، وڵاتانی هەرێمیش ئاگاداری ئەوەن کە چۆن هەموو شتێک روویداوە و چۆن بەشار ئەسەد و خێزانەکەی لە مانگی کانوونی دووەمی 2024 هاتوونەتە روسیا.
لاڤرۆڤ وتوویەتی: لە رووداوەکانی ئێستای سوریادا بەشار ئەسەد دەستێوەردان ناکات.
دۆسێی بەشار ئەسەد داخراوە
وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند: دۆسێی بەشار ئەسەد سەرۆکی لەکارلادراوی سوریا کە ئێستا لە روسیا دەژێت، ماوەیەکی زۆرە داخراوە.
No Comment! Be the first one.