چاویارنیوز _ د.بەرهەم ساڵح دوای وەرگرتنی پۆستی کۆمسیاری باڵای کاروباری پەنابەران لە نەتەوە یەکگرتوەکان لە یەکەم چاوپێکەوتنی تەلەفیزیۆنی رایگەیاند: جیابوونەوە لە هاوڕێکانی منداڵی تاڵترین ئەزموون بوو بۆ من، ئەو ژیانەی کە بەسەرم بردووە زۆر گرنگ بوو بۆ من، چونکە لە گەنجیدا تووشی ئاوارەبوون بووم، ئەزموونێکی سەختە کە ماڵەکەت و پەیوەندییەکانت و هاوڕێکانت لەدەست بدەیت، و بچیتە ناو نەزانراوەکانەوە، ئەم هەستە وەسف ناکرێت.
وتیشی: بەرپرسیارێتییەکەی ئێستای زۆر گەورەترە لە پۆستی سەرۆکایەتی عێراق، سەرقاڵی کاروباری زیاتر لە 100 ملیۆن ئاوارە و پەنابەرم لە سەرانسەری جیهاندا بەتایبەتی لە سودان، ئەو وڵاتەی زۆرترین پشکی هەیە.
د.بەرهەم ساڵح: سەرقاڵی ئاوارەکانی سودانم
کۆمسیاری باڵای کاروباری پەنابەران لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: منیش لە گەنجیدا تووشی ئاوارەبوون بووم.
No Comment! Be the first one.