چاویارنیوز _ روسیا بۆ یەکەمجار هێرشیکردە سەر باڵەخانەى حکومەتى ئۆکراین و زێدى زیلنسکى.
بەرپرسانى ئۆکراین ڕایانگەیاند: شەوى رابردوو روسیا بە 805 درۆن و 13 مووشەک هێرشیکردە سەر ئۆکراین، یەکێک لەو شوێنانەى بە ئامانج گیراوە باڵەخانەى حکومەتە لە کیێڤ، لەگەڵ ناوچەى کریڤی ڕی زێدی زیلنسکى.
باسیان لەوەشکردووە: بەهۆى هێرشەکانەوە دوو کەس کوژراون کە یەکێکیان منداڵێکی ساوایە، 16 کەسى دیکەش برینداربوون.
میدیاکانییش بڵاویانکردەوە، ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە ڤلادیمێر پوتین سەرۆک ی روسیا هۆشداریدایە ڕۆژئاوا لە ناردنی هێزی ئاشتیپارێز بۆ ئۆکراین.
روسیا هێرشیکردەسەر شوێنی زێلێنسکی
بەرپرسانى ئۆکراین ڕایانگەیاند: شەوى رابردوو روسیا بە 805 درۆن و 13 مووشەک هێرشیکردە سەر ئۆکراین.

No Comment! Be the first one.