چاویارنیوز _ میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لە رۆژی جیهانیی (زمانی دایك)دا، بۆ یەکەمجار پەرلەمانی ئەو وڵاتە رەشنووسێکی بە زمانی کوردی پەسەنددەکات، ئەمەش لە مێژووی سیاسیی تورکیادا بە هەنگاوێکی مێژوویی دادەنرێت لە بواری زماندا.
رەشنووسەکە لەلایەن _سالیحە ئاکدەنیز پەرلەمانتاری دەم پارتی لە (مێردین)، ئایتەن کۆردو (دێرسیم)، عەدالەت کایا (ئامەد)، چەمگز چیچەک (ئیستەنبووڵ) و عومەر فارووق هولاکو (چەولیگ) ئامادەکراوە.
ئەمە یەکەمجارە دەقێکی فەرمی کە بە تەواوی بە زمانێکی جیاواز لە تورکی نووسرابێت، بەبێ بەربەست قبووڵ بکرێت، ئەم قبووڵکردنە وەک لەدایکبوونێک بۆ مافە کەلتوورییەکان و زمانە مەترسیدارەکان سەیردەکرێت.
رەشنووسێک بە زمانی کوردی لە پەرلەمانی تورکیا قبوڵکرا
یەکەمجارە لە مێژووی پەرلەمانی تورکیادا، رەشنووسێکی پەرلەمانتارانی (دەم پارتی) کە بە زاراوەی کرمانجکی (زازاکی) ئامادەکرابوو، قبوڵکرا.
No Comment! Be the first one.