چاویارنیوز _ وەزارەتی ناوخۆی سوریا، داوا لە”بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شارستانی (نفوس)” دەکات، ناوەرۆکی مەرسوومێکی ئەحمەد شەرع جێبەجێ بکەن کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی کێشەی رەگەزنامەی کورد لەو وڵاتە.
بەپێی ناوەڕۆکی نووسراوەکەدا پێویستە ماددەی چوارەمی مەرسوومەکەی شەرع جێبەجێ بکرێت کە کارکردن بە هەموو ئەو یاسا و رێکارانە هەڵدەوەشێنێتەوە کە لە دەرەنجامی سەرژمێریی ساڵی 1962ـی پارێزگای حەسەکە هاتونەتە ئاراوە، بەو پێیەش رەگەزنامەی سووری دەدرێت بە هاوڵاتییانی بە رەچەڵەک کورد کە دانیشتووی خاکی سوریان.
سوریا ناسنامە بە هاووڵاتیانی کورد دەدات
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی ناوخۆی سوریا، رەگەزنامەی سوری دەدرێت بە هاووڵاتیانی بە رەچەڵەک کورد.
No Comment! Be the first one.