سوپای ئیسرائیل بەرەو ناو غەززە پێشڕەوی دەکەن
چاویارنیوز – یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، فەرمانی بە هێزەکانیان لە غەززە کردووە، بێ گوێدانە بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی ئاشتی، پێشڕەوی بکەن بەرەو بەدیهێنانی ئامانجەکانی ئۆپراسیۆنە فراوانەکەیان.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل راشیگەیاند، فەرمانی بەهێزەکانی ئەو ڕژێمە کردووە، هەموو تواناکانیان بەکاربهێنن بۆ پاراستنی سەربازەکانیان و لەباوبردنی حەماس.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئیدارەی ترەمپ چاوی لە رێککەوتنە بۆ راگرتنی جەنگی غەززە و گەڕاندنەوەى بارمتەکان، کە لەڕێگەی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێشنیازێکى بۆ ئاگربەستی غەززە پێشکەشکردوە و ئیسرائیل و حەماس داوای گۆڕانکاریی بەشێک لە خاڵەکانی پێشنیازەکەیان کردوە،
لەدواین داواکاریشدا حەماس پێداگیری لەسەر ئاگربەستی هەمیشەیی دەکات و رەزامەندیشی پیشانداوە بۆ ئازادکردنی 10 بارمتە و 18 تەرمی ئیسرائیلی.
No Comment! Be the first one.