چاویارنیوز _ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل “هەپەگە” ڕایگەیاندووە، سوپای تورکیا لە سێگۆشەی چەولیک و ناوچەکانی لجێ و پاسوری ئامەد، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی دژی هێزەکانیان ئەنجامداوە.
لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە ١٤- ١٥ـی تشرینی یەکەم لە هەرێمی هەرەکۆلی بۆتان، ئۆپراسیۆنەکانی بەردەوام بووە و لە ١٩ـی تشرینی یەکەم لە هەرێمی بەستای بۆتان ئۆپەراسیۆنی دیکەی تورکیا هەبووە.
هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک ڕووبدات، ئەو هێزانەی ئۆپەراسیۆن دەکەن بەرپرسیارن.
سوپای تورکیا لەدژی گەریلا ئۆپەراسیۆن دەستپێدەکات
باڵی سەربازی پەکەکە (ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل _ هەپەگە) باس لە ئۆپراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە بەرانبەر هێزەکانیان دەکات و ڕایگەیاندووە، تورکیا لە باکوری کوردستان هێرشی گەورە و بەرفروانی دژیان ئەنجامداوە.
No Comment! Be the first one.