چاویارنیوز _ وەفدەکەی عێراق پێکدێت لە د.لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم. هەروەها قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەوەیی
بەپێی ڕاگەیەنراوێکیش لە سەرۆکایەتی کۆمارەوە، بەشداریکردنی سەرۆک کۆمار لە مەراسیمی نەتەوە یەکگرتووەکان گوزارشتە لە ستایشی عێراق بۆ هەوڵی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و پرەنسیپەکانی ئازادیی.
سێ کورد بەشداریی مەراسیمی هەشتاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن
سێ کورد کە نوێنەرایەتیی وەفدی عێراق دەکەن لە نەتەوەیەکگرتووەکان، بەشداریی لە ئاهەنگی 80 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن.

No Comment! Be the first one.