چاویارنیوز _ سەرۆک کۆماری تورکیا لە دوو پەیوەندی تەلەفۆنی جیاوازدا لەگەڵ مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی روسیا، ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی و ڕایگەیاند “بەزوویی کار بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بکرێت، هەروەها ئەمریکا و ئێران بگەڕێنەوە بۆ دانوستانی ئەتۆمی”
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمرۆ16ی6ی2025، ئەردۆگان و پزیشکیان باسیان لە دواین پێشهاتەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کردووە”.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش هاتووە، سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە پەیوەندی بە چەندین سەرکردەی جیهانەوە کردووە، بۆ ئەوەی بەزووترین کات جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران کۆتایی پێبهێنرێت.
هاوکات، رەجەب تەیب ئەردۆگان و ڤلادیمێر پۆتین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دیکەدا، باسیان لە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە لایەک و جەنگی ئۆکراین و روسیا لەلایەکی دیکەوە کردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی تورکیا لەو پەیوەندییەدا ئەردۆگان رایگەیاندووە: هێرشەکان هەڕەشەیەکی گەورەن بۆ سەر سیستمی جیهان و ناوچەکەش بەرگەی جەنگێکی نوێ ناگرێت.
دووپاتیشی کردووەتەوە، تورکیا لەیەکەم رۆژی هێرشەکانەوە دەستپێشخەریی دیپلۆماسی بۆ کۆتاییهاتنی هێرشەکان پێشکەشکردووە، تاکە چارەسەریش دیپلۆماسییە.
سەرۆکایەتیی تورکیا ڕاگەیەنراوێکی لەسەر ئاڵۆزییەکان بڵاوکردەوە
رەجەب تەیب ئەردۆگان و ڤلادیمێر پۆتین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، باسیان لە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە لایەک و جەنگی ئۆکراین و روسیا لەلایەکی دیکەوە کردووە.

No Comment! Be the first one.