چاویارنیوز _ بوڵنت ئارنج سەرۆكی پێشوتری پەرلەمانی توركیا باس لە سەردانێکی دەکات بۆ لای سەڵاحەین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوی هەدەپە لە زیندانی ئەدرنە و دەڵێت: لەو کاتەوەی دەمیرتاشی ئەندامی پەرلەمانی تورکیا بووە و ناسیاوی و هاوڕێتییان هەیە و تەنانەت دووسێجار چاویان بە یەکتر كەوتووە.
باسی لەوەشکردووە، دەمیرتاش نۆ ساڵە زیندانی کراوە و چیتر پێویستە بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و دادگای دەستووری سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ کە لەسەر داواکاری تاکەکەسی دەردەچن، بە جددی وەربگرین و دەبێت جێبەجێیان بکەن.
ڕاشیگەیاندووە، مانگێک پێش ئێستا مۆڵەتم وەرگرت بۆ دیداری دەمیرتاش و پێموابوو ئازاد دەکرێن، منیش لە ماڵەکانیان سەردانیان دەکەم و قاوەیەكیان لەگەڵ دەخۆمەوە، ئەوە ڕووی نەداوە، بەڵام باوەڕم وایە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئازاد دەكرێن.
سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی تورکیا باس لە ئازادکردنی دەمیرتاش دەکات
سەرۆكی پێشوتری پەرلەمانی توركیا ڕایگەیاند: لە گفتوگۆیەکمدا لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش، وتوویەتی "چوار رۆژە لە ئەدەرنە هاوسەرەکەم (باشاک دەمیرتاش) چاوەڕوانی ئازادبوونمە، بەڵام من پێموتووە بڕوات و چاوەڕێم نەکات."
No Comment! Be the first one.