چاویار نیوز – عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس وتی، هه‌ڵوێستی ئێران لەلایەن میدیاکانی ئەمریکاوە بە هەڵە نیشان دەدرێت. ئێمە زۆر سوپاسی پاکستان دەکەین بۆ هەوڵەکانی و هەرگیز ڕەتمان نەکردوەتەوە بچین بۆ ئیسلام ئاباد بۆ دانوستان.
وتوشیه‌تی، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە، مەرجەکانی کۆتاییهێنانێکی یەکجاری و هه‌میشه‌ییه بەو جەنگە نایاساییەی کە بەسەرماندا سەپێنراوە.
عراقچی له‌باره‌ی بۆردومانكردنی وێستگه‌ی بوشه‌هری ئه‌تۆمی، له په‌یامێكی دیكه‌دا وتویه‌تی، هاوپه‌یمانی ئیسرائیل-ئەمریکا بۆ چوارەم جار وێستگەی بوشەهری ئێمەیان بۆردومان کردوە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هه‌ر تیشكدانه‌وه‌یه‌ك له وێستگه‌كه کۆتایی بە ژیان لەپایتەختهكانی وڵاتانی کەنداو ده‌هێنێت، نەک تاران.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، هێرشکردنە سەر کەرتی پترۆکیمیایی ئێمەش، ئامانجە ڕاستەقینەکانی ئەوان دەردەخات
No Comment! Be the first one.