- چاویار نیوز – عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیای ژاپۆن وتویه‌تی، ئێران پێشوازی له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌كات كه بتوانێت به‌ته‌واوه‌تی كۆتایی به جه‌نگ بهێنێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئاماده‌ن گوێ له پێشنیاره‌كان بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ بگرن و تاوتوێیان بكه‌ن.
عراقچی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه هه‌ندێك له وڵاتان هه‌وڵیان هه‌یه بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام “پێناچێت ئه‌مریكا ئاماده‌ی راگرتنی ده‌ستدرێژییه‌كانی بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختیشی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی ئاگربه‌ستی ناوێت به‌ڵكو خوازریاری ئه‌وه‌یه كه جه‌نگه‌كه به‌ته‌واوه‌تی كۆتایی پێ بێت.
له‌باره‌ی گه‌روی هورمزه‌وه عراقچی وتی “ئه‌م ئه‌م گه‌روه‌مان دانه‌خستوه، له روانگه‌ی ئێمه‌وه گه‌روی هورمز كراوه‌یه، ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌شتییانه‌ی سه‌ربه دوژمن و ئه‌و وڵاتانه‌ن كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌رمان، داخراوه. بۆ ته‌واوی وڵاتانی دیكه كه‌شتییه‌كان ده‌توانن له گه‌روه‌كه‌وه تێپه‌ڕن.
عراقچی: پێشوازی له هەر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌كه‌ین بۆ كۆتاییهێنانی ته‌واوه‌تی به جه‌نگ
عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، پێشوازی له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌كه‌ن كه بتوانێت به‌ته‌واوه‌تی كۆتایی به جه‌نگ بهێنێت.
No Comment! Be the first one.