چاویار نیوز – عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەم پەیامانە یان بە شێوەی راستەوخۆ یان لە رێگەی دۆستانیان لە ناوچەکەدا دەگات، وتیشی: “بە شێوەیەکی راستەوخۆ پەیام لە ویتکۆفەوە پێدەگات وەک چۆن لە رابردوودا هەبووە، بەڵام ئەمە بە واتای دانوستان نایەت.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە پەیامەکان هۆشداری یان دیدگای هاوبەشن کە لە رێگەی دۆستانەوە دەگەن، هەروەها جەختی کردەوە کە هیچ دانوستانێک لەگەڵ لایەنێکی دیاریکراو لە ناوخۆی ئێراندا نییە و پەیامەکان تەنها لە رێگەی وەزارەتی دەرەوە و پەیوەندیی نێوان دەزگا ئەمنییەکانەوە دەگەن.
عێراقچی ئەوەشی خستەڕوو، کە تاران تەنها بە وەستانی کاتی شەڕەکە رازی نابێت، بەڵکو هەوڵ بۆ راگرتنی تەواوەتیی جەنگ دەدەن نەک تەنها لە ئێران، بەڵکو لە تەواوی ناوچەکەدا.
هاوکات، گرەنتیکردنی دووبارە نەبوونەوەی دەستدرێژییەکان و قەرەبووکردنەوەی تەواوی ئەو زیانانەی کە بەر وڵاتەکەی کەوتوون.
No Comment! Be the first one.