چاویار نیوز- وتیشی ، لاریجانی لە پەیامێكی شەش خاڵیدا كە ئاڕاستەی وڵاتانی ئیسلامی كردووە، ئاماژە بەوەدەكات، ئێران بەردەوامە لە رێگای بەرخۆدان و روبەڕوبونەوەی شەیتانی گەورەو شەیتانی بچوك، ئەمریكاو ئیسرائیل، بەڵام ئایا هەڵوێستی هەندێك لە حكومەتە ئیسلامییەكان پێچەوانەی ئەو وتەیەی پەیامبەرە، كە دەڵێت: ئەوەی هاواری لە مسوڵمانان كردو وەڵامی نەدرایەوە مسوڵمان نین” ئەمە چی ئیسلامێكە.
لاریجانی لە خالێكی تری پەیامەكەیدا دەشڵێت: هەندێك لەوڵاتان لەمەش دوورتر رۆیشتووەو دەڵێت ئێران بووەتە دوژمن، چونكە بنكەو بەرژەوەندییەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل لەسەر خاكەكەی بۆردومان دەكات، ئایا داوا لە ئێران دەكەن دەستەوسان بوەستێت لەكاتێكدا ئەو بنكانەی ئەمریكا لە وڵاتەكانتان بۆ دوژمنكاری لەسەری بەركاردەهێنرێت، ئەمانە بەهانەی پووچن.
روبەڕوبونەوەی ئەمڕۆ لەنێوان ئەمریكاو ئیسرائیل لەلایەك و ئێرانی مسوڵمان و هێزەكانی بەرخۆدانە لەلایەكی ترەوە، لەگەڵ كام لایەن دەوەستن.
No Comment! Be the first one.