چاویارنیوز _ لەبارەی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی تورکی لە جۆری C-130 Hercules، کە فڕۆکەخانەی گەنجە لە تورکیاوە گەشتەکەی دەستپێکردووە و لەگەڵ گەیشتنی بە ئاسمانی جۆرجیا، لە دووری پێنج کیلۆمەتر لە سنوورەوە تێکشکاوە، ڕۆژنامەی “تورکیا” کە لە حکومەتەکەی ئەردۆغانەوە نزیکە، دەنووسێت: تێکشانی فڕۆکەکە لە ئاسماندا، بەهۆی کێشەی تەکنیکی یان هەڵەی نیشتنەوە نەبووە، بەڵکو دوو ئەگەرە، یان دەستێوەردانی دەرەکی بووە یان تەقینەوەی ئەو تەقەمەنییەی فڕۆکەکە هەڵیگرتووە.
بەپێی زانیاریی ڕۆژنامەکە، فڕۆکەکە 20 سەربازیی هەڵگرتووە و لەکاتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەدا، هەموویان گیانیانلەدەستداوە. وەزارەتی بەرگریی تورکیاش لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: فڕۆکەکە لەسەر خاکی جۆرجیا کەوتۆتەخوارەوە و تورکیا بە هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی جۆرجیا لە ئۆپراسیۆنەکانی گەڕان و رزگارکردن و کۆکردنەوەی بەڵگەکان بەردەوامن.
هەرچی نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیاشە، باس لەوەدەکات، دەستدەکەن بە لێکۆڵینەوەی ورد لەهۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە.
فڕۆکەیەکی تورکیا کەوتەخوارەوە و 20 سەرباز گیانیانلەدەستدا
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، قسە لەسەر کەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆکە تورکییە دەکرێت کە لە جۆرجیا کەوتە خوارەوە، رۆژنامەیەکی تورکیش ئاماژە بە ئەگەری دەستێوەردانی دەرەکی یان تەقاندنەوەی تەقەمەنی دەکات لەناو ئەو فڕۆکەکە دەکات.
No Comment! Be the first one.