چاویارنیوز _ دوای تێپەڕبوونی یەکەمین ساڵ بەسەر ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سوریا، هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە)، دەڵێت: پێویستە قۆناغی داهاتوو قۆناغی دەستپێکردنی دیالۆگێکی نیشتمانی ڕاستەقینە و هەمەلایەنە بێت، دوور لە جیاکردنەوە و بڕیارى تاکلایەنانە.
ڕاشیگەیاندووە، چیتر پێویستمان بە گرێبەستێکی کۆمەڵایەتیی نوێ هەیە بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی عەقڵییەتی بەعس و بەدەستهێنانی ماف و هاوبەشی بۆ هەموو سوورییەکان.
قەسەدە پەیامێکی ئاراستەی دەسەڵاتی دیمەشق کرد
بەبۆنەی تێپەڕینی ساڵێک بەسەر ڕووخاندنی دەسەڵاتی پێشووی سوریا، هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاندووە، قۆناغی داهاتووی سوریا پێویستی بە دیالۆگی هەمەلایەنە.
No Comment! Be the first one.