چاویارنیوز _ لووتکەی لەناکاوی عەرەبیی ـ ئیسلامیی لە دەوحە، بە سەرۆکایەتیی میری قەتەر، دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ، بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی توند کۆتایی هات و لە بەیاننامەکەدا، وێڕای ئیدانەکردنی توندی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە، پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ قەتەر دووپاتکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا، داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، کە بەرپرسیارێتیی خۆی لە ڕێگریکردن لە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل جێبەجێ بکات.
گرنگترین خاڵەکانی بەیاننامەکە:
یەکم، بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشە ترسنۆکانە و نایاساییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە دەکەین، کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی قەتەر و هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ ئاسایشی ناوچەکە.
دووەم، پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ قەتەر دووپات دەکەینەوە و لەگەڵیدا دەبین لە گرتنەبەری هەر رێکارێک بۆ بەرگریکردن لە خۆی و پاراستنی سەروەرییەکەی، هێرشکردنەسەر قەتەر، هێرشکردنە بۆ سەر هەموو وڵاتانی عەرەبیی و ئیسلامیی.
سێیەم، ئیسرائیل بە تەواوی بەرپرسیارێتیی دەرەنجامەکانی ئەم هێرشەی دەکەوێتە ئەستۆ، چونکە بە ئامانجگرتنی وڵاتێکی نێوەندگیر، هەوڵێکە بۆ تێکدانی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ئاگربەست.
چوارەم، بە تەواوی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ دووبارە هێرشکردنەوە سەر قەتەر یان هەر وڵاتێکی دیکەی عەرەبیی و ئیسلامیی، رەتدەکەینەوە و بە هەنگاوێکی مەترسیداری دەزانین.
پێنجەم، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بەپەلە بجوڵێت بۆ رێگریکردن لە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل و کۆتاییهێنان بە سیاسەتی دەربازبوون لە سزا.
شەشەم، جەخت دەکەینەوە کە ئاشتیی دادپەروەرانە بە توندوتیژی و بە ئامانجگرتنی نێوەندگیرەکان نایەتەدی، بەڵکو بە کۆتاییهێنان بە داگیرکاری و پابەندبوون بە بڕیارە نێودەوڵەتییەکان دێتەدی.
لووتكهی عەرەبیی و ئیسلامیی دژی ئیسرائیل ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە
لووتکەی نائاسایی وڵاتانی عەرەبیی ـ ئیسلامیی کە لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر بەسترا، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: هێرشکردنەسەر قەتەر، هێرشە بۆ سەر هەموومان.

No Comment! Be the first one.