چاویارنیوز _ میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە، لەشاری شەرم شێخ و لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆدا، سێ دیپلۆماتکاری ناسراو لە وهفدى قەتەر گیانیانلەدەستداو دوو کەسی تریش لەهەمان وەفد برینداربون.
بەپێی زانیارییەکان، کاتێک وهفدی قەتەر بە ڕێگاوەبوون بۆ ئامادەکارییەکانی “لوتکەی شەرم شێخ بۆ ئاشتی” ڕووداوەکە لەسەر ڕێگهی “تور – شەرم شێخ”و نزیکەی 50 کیلۆمەتر لەشاری شەرم شێخەوە ڕویداوە، کە لەهاوینەهەواری شەرم شێخ بەسەرۆکایەتیی میسر و ئەمریکا، بە بەشداریی سەرکردەی زیاتر لە 20 وڵات، بەڕێوەدەچێت،
میدیاکانی قەتەریش بڵاویانکردەوە، گیانلەدەستدانی عەبدوڵڵا غانم سەیف، حەسەن جابر، سعود بن سامر. هەروەها برینداربوونی عەبدوڵڵا عیسا ئەلکوالی و محەمەد عەبدولعەزیز بوعانین کارەساتێکی مەعنەوییە بۆ قەتەرییەکان.
لای خۆیەوە، باڵیۆزخانەی قەتەر لەقاهیرە لەبەیاننامەیەکدا نیگهرانى خۆی بۆ گیانلەدەستدانی سێ کارمەندی دیوانی ئەمیری دەربڕیوە و دەڵێت “ئەم ڕووداوە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵە دیپلۆماسییە چڕەکانی ناوچەکە بۆ گەیشتن بەڕێککەوتنێک لەسەر ئاگربەست لەکەرتی غەززە، کە قەتەر ڕۆڵێکی گرنگی تێدا دەگێڕێت”.
لووتکەی ئامادەکاری ئاگربەستی غەززە سێ دیپلۆماتکاری قەتەری لەدەستدا
سێ دیپلۆماتکار لەو وەفدی قەتەر کە لە میسر بوون، لەشهرم شێخ بەڕووداوی ھاتووچۆ گیانیانلەدەستداو دوو كهسى دیکەش برینداربون، یەکێک لەو دیپلۆماتکارانەی گیانیلەدەستداوە یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی قەتەر بووە.

No Comment! Be the first one.