چاویارنیوز _ تایبەت بە گەڕی دووەمی کۆبوونەوەکانی ئێران و ئەمریکا، رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” لە ڕاپۆرتێکی پڕ زانیاری بڵاوکردۆتەوە و دەنووسێت: تاران چەند پێشنیازێکی نوێی داوەتە لایەنی ئەمریکی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوانیان.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەیە، ئێران بڕوای بەچارەسەریی لەسەرچۆ هەیە و ئامادەیە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ماوەی سێ ساڵ رابگرێت، هاوکات بەشێک لە یۆرانیۆمی پیتێنراویش بنێردرێتە دەرەوەی وڵات، هەنگاوێکیتریش ئەوەیە پڕۆژەی ئابووریی هاوبەش دەستپێبکات لە ئەگەری هەڵگرتنی سزاکاندا.
ئەوەی لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا ماوە ئەوەیە:
یەکەم ـ هەڵوەشاندنەوەی تەواوی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانە بۆ ئەمەش ئێران بە توندی دژی هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەتی.
دووەم ـ بە پێچەوانەوە ئەمریکا راگرتنی کاتی پیتاندنی ناوێت، بەڵکو داوای راگرتنی تەواوەتی پیتاندنی کردووە.
لێکتێگەشتن لەنێوان ئێران و ئەمریکا دروستبووە
بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردۆتەوە، ئێران و ئەمریکا لێکتێگەیشتنی باش لەنێوانیاندا دروست بووەو کۆبوونەوەکان درێژەیان دەبێت.
No Comment! Be the first one.