چاویارنیوز _ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی (سی بی ئێس)ی ئەمریكی رایگەیاند: ئێستا هەنگاوەکان لەگەڵ ئەمریکا دەچنەپێش و دەرفەتێكی دیپلۆماسییانە هەیە کە چارەسەری هەموو کێشەکان بکرێت.
وتیشی: لەگفتوگۆکانماندا لەگەڵ ئەمریکا، هێزی ئەمریکا نامانترسێنێت تەنها باسی پرسی ئەتۆمی كراوە و خولی داهاتووی گفتوگۆکانیشمان لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٦ لە ژنێڤ بەڕێوەبچێت.
عێراقچی دەڵێت: ئێستا لە دۆخێکی باشتر و پێگەیەکی بەهێزداین بۆ بەرگریکردن لە خۆمان، دەزانین چۆن بەرگری لە خۆمان بکەین، لە شەڕی دوانزە رۆژەدا ئەوەمان کرد، بە تەواوی ئامادەشین بۆ بەرگریی لەخۆمان ئەگەر پێویست بوو دووبارەی بکەینەوە.
لێکتێگەشتن لەنێوان ئێران و ئەمریکا دروستبووە
وەزیری دەرەوەی ئێران باس لەوەدەکات، لەنێوان ئێران و ئەمریکادا، دەرفەتی دیپلۆماسی باش دروستبووە.
No Comment! Be the first one.