چاویارنیوز _ سیپان حەمۆ ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هێزهكانى سوریاى دیموكرات (هەسەدە) وردەکاریی کۆبونەوەکەی دیمەشق لەنێوان ههسهده و حکومەتی کاتیی سوریا کە لە 4ى ئەم مانگە بهڕێوهچوو ئاشكرادهكات و دهڵێت: لەکۆبوونەوەی نێوان هەسەدە و دیمەشقدا، هێزە نێودهوڵهتییهكان نێوەندگیرییان دەکرد و هەردوولا خاڵەکانیان قبووڵکرد، گەیشتینە کۆبوونەوەی کۆتایی و ئەرێنی بوو، تەنانەت هێزە نێودهوڵهتییهكانیش دەیانویست ئەو پێشهاتانە بۆ ڕای گشتیی ڕابگەیەنن، بەڵام لەو سەروەختەدا باسی ئەم بابەتەمان دەکرد، بەرپرسێکی دیكهى سوریا هاتە ژورەوە، کاتێک بینی کۆبوونەوەکە بەشێوەیەکی ئەرێنی دەڕوات، بەرپرسی هەواڵگریی و وەزیری بەرگریی لەگەڵ خۆی برد و ڕۆیشتن، کاتێک گەڕانەوە، وتیان لەئێستادا هیچ لێدوانێک نادەین، بۆ 7 یان 8ی مانگ جێیبهێڵن، دەرکەوت پیلانگێڕیی و فێڵێک لەئارادایە
ڕایگەیاند: ئەو ڕۆژەی لە دیمەشق کۆبووینەوە، هاوکات بەرپرسی چەند دەوڵەتێک لە دیمەشق بوون و دۆخەکەیان تێکدا.
لەجیهانێکی پڕ پیلان و بێبەزەییدا دەژین
ئەندامێکی فەرماندەیی گشتیی هێزهكانى سوریاى دیموكرات (هەسەدە) دەڵێت: بەرپرسێکی حکومەتی کاتیی سوریا دەستێوەردانی لەدوایین کۆبونەوەیان کرد و دەرکەوت پیلانگێڕییەک بەڕێوەدەچێت.
No Comment! Be the first one.