چاویارنیوز _ لە چوارچێوەی کۆڕبەندی دەوحەدا، ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا، ئاماژەی بەوەکرد: سوریا دیپلۆماسیەتی خۆی بەرامبەر ئیسرائیل پیشانداوە و خواستمان ئەوەیە ئیسرائیل دەستتێوەردان لە کاروباری ناوخۆی سوریا نەکات و کاریگەری لەسەر ئایین و گروپەکانی دانیشتوان دروستنەکات.
باسی لەوەشکرد، هەموو جۆرە رێککەوتنێک لەگەڵ ئیسرائیل ڕەتدەکەینەوە، ئەگەر لەو ناوچانە نەکشێتەوە کە دوای 8ی کانوونی یەکەمەوە داگیریکردوون، بەمەش ئیسرائیل جێگەی نیگەرانی سورییەکانە.
ڕاشیگەیاند: وەڵاتەکەی ئێمە پێویستی بە سەقامگیریی ئەمنیی ناوخۆیی هەیە کە پەیوەندی بە ئاسایشی هەرێمییەوە هەبێت، هەروەها وتی: سیاسەتی سوریا خۆدوورگرتنە لە ئاڵەنگارییەکان بە پاڵپشتی ئیرادەیەکی نێودەوڵەتیی سەرکەوتوو.
لەگەڵ ئیسرائیل ناچینە هیچ رێککەوتنێکەوە
وەزیری دەرەوەی سوریا هەموو جۆرە ڕێککەوتنێکی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل ڕەتکردەوە تا ئەوکاتەی هێزەکانی تەلئەبیب لەناو خاکی سوریا دەکشێنەوە.
No Comment! Be the first one.