چاویارنیوز _ دوای ئەوەی دوێنێ یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی نیکۆلاس مادورۆ سەرۆکی پێشووی ڤەنزوێلا بەڕێوەچوو، لە دانیشتنەکەدا ڕایگەیاند: من بێتاوانم و هێشتا هەر من سەرۆکی ڤەنزوێلام.
بەپێی هەواڵێک کە کەناڵی NBCی ئەمریکی بڵاویکردۆتەوە، دادگاییکردنەکەی مادورۆ لە دادگای مانهاتن لە شاری نیویۆرک، بەڕێوەچووە و ناوبراو وتوویەتی: من ڕفێنراوم و بێتاوانم و “تائێستا من سەرۆکی ئەو وڵاتەم ناوی ڤەنزوێلایە”.
کەناڵەکە باس لەوەشدەکات، مادورۆ ڕاشیگەیاندووە، پێشتر هیچ تۆمەتێکی لەم شێوەیە نەدراوەتە پاڵم، ئەمریکا ئەم تۆمەتانەی بۆ من هەڵبەستووە.
مادورۆ هێشتا خۆی بە سەرۆک دەزانێت
دوای ئەوەی سەرۆکی ڤەنزوێلا برایە بەردەم دادگا، دەڵێت: من سەرۆکی ڤەنزوێلام و لە ماڵەکەی خۆمدا منیان ڕفاندووە.
No Comment! Be the first one.