چاویارنیوز _ مالیک شەرقاوی یەکێک لە چاودێرە سیاسییە ناسراوەکانی میسر دەڵێت: پێموایە هەرگیز میسر رێگە بە دەسەڵاتی دیمەشق نادات سازش لەسەر بەرزاییەکانی جۆلان بکات بۆ ئیسرائیل.
ئەو چاودێرە سیاسییە وتوویەتی: قاهیرە لێناگەڕێت سوریا بە ئاسانی دابەش ببێت و بەتەواوی ئەو بۆچوونە ڕەتدەکاتەوە.
ئەم هەڵوێستانەی میسر لەدوای وتارێکی ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا هات لە کۆنگرەی وەبەرهێنان لەشاری ریاز لە سعودییە کاتێک وتی “ئێستا وڵاتەکەمان پەیوەندییەکی نمونەیی لەگەڵ تورکیا، سعودیە، قەتەڕ و ئیمارات هەیە و لەگەڵ رێزمدا بۆ وڵاتانی دیکەی وەک عێراق و میسڕ . ئەمەش کاردانەوەی زۆری میسی بەدوای خۆیدا هێنا و ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.
میسر وەڵامی شەرع دەداتەوە
لێدوانەکانی ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا لەکۆنگرەی وەبەرهێنان لەسعودیە، لێکەوتەی زۆری بەدوای چۆیدا هێنا و چاودێرێکی سیاسی میسڕی دەڵێت: میسر رێگە بە دەسەڵاتەکەی ئەحمەد شەرع نادات سازش لەسەر بەرزاییەکانی جۆلان بکات بۆ ئیسرائیل.
	
	    
                
								
No Comment! Be the first one.